وان سپۆر بووە پاڵەوان
رووداو دیجیتاڵ
یانەی تۆپی پێی وان سپۆر بووە پاڵەوانی خولی دووی تۆپی پێی تورکیا و چووە خولی یەکەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە. وان سپۆر و ئامەد سپۆر لە هەمان خولدا یاری دەکەن.
وان سپۆر وباتمان پەترۆڵسپۆڕ، دوو یانەی تۆپی پێی باکووری کوردستان، کاژێر 20:00ـی رۆژی یەکشەممە یەکی حوزەیرانی 2025 لە شاری قەیسەری تورکیا یارییان کرد.
دوای ئەوەی لە یارییەکەدا هیچ کام لە یانەکان گۆڵیان تۆمار نەکرد، لێدانی سزا دەستیپێکرد.
لە ئەنجامی لێدانی سزاکەدا، وان سپۆر بە ئەنجامی 5 - 4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی خولی دووەمی تۆپی پێی تورکیا.
وان سپۆر ساڵی داهاتوو لە خولی یەکەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، کە ئامەد سپۆریشی تێدایە.
Li stadyuma Qeyseriyê ji alîgirên Vanspor û Batman Petrolsporê tezahurata hevpar:
— RudawKurdi (@RudawKurdi) June 1, 2025
“Kî ne em? Kurd in em”#Vanspor #BatmanPetrolspor pic.twitter.com/Si3nxKWk5p
لە کاتی یارییەکەدا لە قەیسەری، لایەنگرانی هەردوو یانەکە لە باکووری کوردستانەوە دروشمی "کینە ئەم، کوردن ئەم"یان دەگوتەوە.
محەممەد شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا کە خەڵکی ئێلیهـ ـی باکووری کوردستانە، لە یاریگەکەدا ئامادەبوو و سەیری یارییەکەی کرد.
دوای یارییەکە، هاندەرانی وان سپۆر کە لە گۆڕەپانە گەورەکانی شاری وان سەیری یارییەکەیان دەکرد، دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد.
لایەنگرانی وان سپۆر بە ئۆتۆمبێل بەناو شاردا سوڕانەوە و خۆشحاڵییان دەربڕی.