كاف‌و پێشبینی ئه‌نجامی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ده‌كات
كاف‌و، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باسی یاری ئه‌رجه‌نیتن و به‌رازیلی كرد و پێشبینی كرد به‌رازیلییه‌كان براوه‌بن.
به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه كاژێر 03:30 به كاتی باشووری كوردستان، یاریگه‌ی مینیراو ده‌بێته گۆڕه‌پانی یاری كلاسیكۆی ئه‌مریكای باشوور له چوارچێوه‌ی قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا له نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین.
كافوی ته‌مه‌ن 49 ساڵان، كه پێشتر به‌شداری له 4 مۆندیال كردووه و دووجار وه‌ك كاپتنی به‌رازیل جامی جیهانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نیتن و به‌رازیل، گوتی "یارییه‌كی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام به‌رازیل ده‌یباته‌وه، به‌رازیل نه‌ك هه‌ر ئه‌م یارییه ده‌باته‌وه، به‌ڵكو نازناوه‌كه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
كاف‌و زیاتر گوتی "من دڵنیام كه به‌رازیل له ئه‌رجه‌نتین ده‌باته‌وه، تاكه شت كه لێی دڵنیا نیم ئه‌وه‌یه كه نازانم له یاری كۆتاییدا كامیان رووبه‌ڕووی به‌رازیل ده‌بنه‌وه، چیلی یان پیرۆ؟!".