ئەمڕۆ رۆژی رۆژنامەڤانانی وەرزشی جیهانە
رووداو دیجیتاڵ - زاگرۆس نانەکەلی
سه‌ره‌تا دوو رێكه‌وت بوونی هه‌یه دەبێت لێمان تێكه‌ڵ و نه‌گۆڕێت، دامه‌زراندنی (AIPS) له‌رێكه‌وتی 2-7-1924بوو، واته ئه‌مڕۆ (98) ساڵه (AIPS) دامه‌زراوه، هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌رێكه‌وتی 2-7-1994 بڕیاریدا له 2-7-هه‌موو ساڵێك بكات به رۆژی میدیاكارانی وه‌رزشی جیهان، واته به‌ر له (28) ساڵ بڕیاری ئه‌م رۆژه درا، كه زۆربه‌ری زۆری میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان زانیاری باشیان نییه له‌سه‌ر رۆژی خودی خۆیان، هه‌ندێكیش گرنگی پێناده‌ن، به‌ڵام تێكڕایی چین وتوێژه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان له‌خۆڕایی و بێبه‌رنامه رۆژێكیان ته‌رخان نه‌كردووه بۆ دامه‌زراندنی رێكخراو یاخود كۆمه‌ڵه یان هه‌ر ده‌زگایه‌ك بێت.
رێكه‌وتی 1تاوەکو 3-7-1924 به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی، ناسراو به (ئیپس- AIPS) له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه له‌یانه‌ی سپۆرتینگ دامه‌زا و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی 1924رێكه‌وتی 2/7/1994 به‌بۆنه‌ی (70) ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی (AIPS) له‌م رۆژه‌وه واته له 2/7 هه‌موو ساڵێك كرا به رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانی، واته بڕیاری رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له رێكه‌وتی 2/7/1994 بوو.
ئه‌مڕۆ 2/7/2022، (28) ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر ئه‌م یاده و هاوكات یادی (98) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانیه، ئه‌وه‌ی گرنگه میدیاكاری وه‌رزشی كوردی له‌كوێی ئه‌م رۆژه یاخود ئه‌م یاده‌یه؟میدیاكاری وه‌رزشی كوردی چۆن ئه‌م یاده بكاته‌وه و رۆژه‌كه به رۆژی خۆی بزانێ وه‌كو هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ها گرنگه ئێمه‌ی كوردیش رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردیمان هه‌بێت، باشترین مێژوو و شیاوتریش رۆژی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان) كه له‌رێكه‌وتی 12/7/ 2006 دامه‌زراوه و ئه‌م رۆژه بكرێت به رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی كوردستان، یاخود له‌هه‌موو جیهان رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی هه‌یه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی له جیهان، بێگومان ئێمه‌ی كوردیش ده‌توانین دوو رێكه‌وت به‌كاربێنین بۆ ئه‌م یاده، یه‌كه‌میان رێكه‌وتی 30/7/1985 یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی كوردی به‌ناوی (كاروانی وه‌رزش) بڵاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێكه‌وتی 17/6/1994 یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی وه‌رزشی ئازاد له دوای راپه‌ڕین به‌ناوی (پاشكۆی مۆندیال) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌وانه‌ی باسم كردن رۆژێكه ده‌كرێ هه‌موومان به‌شداربین ودڵخۆش بین، هه‌روه‌ها زۆرترین وباشترین چالاكی له‌م رۆژه ئه‌نجام بده‌ین، تا رۆژه‌كه به زیندویی وشكۆی خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام كێ یادی ئه‌م رۆژه بكاته‌وه؟ كێ چالاكی میدیای وه‌رزشی ئه‌نجام بدات، كێ ده‌ڵێ له‌بیریانه؟!، كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وهرشیمان هه‌بوو و نه‌ما، یه‌كی تر په‌یدابووه، نه‌ك ئه‌م یاده‌ی له‌بیره، بگره خۆشی له‌بیرنه‌ماوه، ئه‌مجاره‌شیان به‌بۆنه‌ی (28) ساڵه‌ی رۆژی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان، پیرۆزبای لهتێكڕایی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.