ڤیدیۆ؛ جۆکۆڤیچ بە ئاسانی گەیشتە قۆناخی دووەمی ویمبڵدن

 
رووداو دیجیتاڵ

نۆڤاک جۆکۆڤیچ خۆی گەیاندە قۆناخی دووەمی تێنسی وێمبڵدن، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر ئەلیکساندرێ مولەری فەرەنسی بەدەستهێنا.
 
نۆڤاک بەهێزەوە دەستی بە یارییەکە کرد و هەر زوو کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش یەک بردەوە و پێشکەوت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا تێنسزانە فەرەنسییەکە باشتر یارییکرد و بە حەوت شەش ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و نۆلێ ئازاری پێگەیشت.
 
دوای ئەوە جۆکۆڤیچ گەڕایەوە نێو رکابەرییەکە و بە شەش دوو جارێکی دیکە پێشکەوت.
 
لە کۆمەڵەی چوارەمی رکابەریی هەردوو تێنسزانەکەدا جۆکۆڤیچ باڵادەستی خۆی پێشاندایەوە و بە شەش دوو ئەو کۆمەڵەیەشی بردەوە و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک خۆی گەیاندە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
 
لە قۆناخی داهاتوودا نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەرامبەر دان ئیڤانسی بەریتانی یاری دەکات.