یایا تۆرێ بڕیاریدا



یایا تۆرێ یاریزانی كۆتدیڤوار و یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی بەردەوامبوونی خۆی لە ریزەكانی یانەی ستیزن راگەیاند. تۆرێ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەكەی رایگەیاند، لەگەڵ یانەكەی لە یاریكردن بەردەوام دەبێ و هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە رۆیشتنی ئەو لە ریزەكانی مان ستی دەكەن.

 یایا تۆرێ هەروەها رایگەیاند، دەیەوێت ماوەیەكی درێژ لەگەڵ ئەو یانەیەدا یاریی بكات و بڕیاری جێهێشتنیشی بە كارێكی زەحمەت لە كاتی ئێستا وەسفكرد. تۆرێ كە لە بارسیلۆناوە روویكردە مان ستی، دانی بەوەدانا كە ئەو خۆشحاڵە لە مان ستی، بەهۆی ئەوەی لە تەك راهێنەرێكی گەورە و كۆمەڵێك یاریزانی بەناوبانگدا یاریی دەكات.

یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكانی هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باسیان لە چوونی ئەو بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی كردووە.