ڕۆناڵدینهۆ له ئه‌مه‌ریكا نزیك ده‌بێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ منیرۆى به‌رازیلى گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌كۆتایهێنا ، بڕیاره ڕۆناڵدینهۆ گاوچۆى به‌رازیلى یانه‌كه‌ى داهاتووى ئاشكرا بكات .
زۆرینه‌ى سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى جیهان بڵاویانكردۆته‌وه، ڕۆناڵدینهۆ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له یانه‌ى نیۆرۆك ڕێدبۆلزى ئه‌مه‌ریكى نزیكه كه تیرى هێنرى فه‌ره‌نسى و هاوڕێى پێشووى گاوچۆ له بارسێلۆنا له‌و یانه‌یه یاریده‌كات .
هه‌مان سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو ، گاوچۆ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه ئه‌مه‌ریكیه 2 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و له چه‌ند كاژێرى داهاتووش بۆنده‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .