مێرکاتۆی هاوینە کۆتاییهات و پرێمەرلیگ و لیڤەرپوول بوونە پاڵەوان

 
رووداو دیجیتاڵ

گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە گەورەکانی ئەورووپا کۆتاییهات، خولی ئینگلتەرا هاوشێوەی گواستنەوەکانی رابردوو چالاکترینی گواستنەوەی ئەم هاوینە بوو و زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە.
 
دوای کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە گەورەکانی ئەورووپادا کۆی خەرجکردنی پارە بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەمشێوەیە بووە
 
 
1- پرێمەرلیگ، 3.56 ملیار یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە.
 
2- سێری ئا، دوور لە چاوەڕوانییەکان لە پلەی دووەمە و بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ پرێمەرلیگ 1.19 ملیار یۆرۆی خەرجکردووە.
 
3- لە ئەڵمانیا، یانەکانی بوندێسلیگا لەم هاوینەدا 856.03 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە تیپەکانیاندا خەرجکردووە.
 
4- لەگەڵ ئەوەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا خاوەنی بەهێزترین پێگەی جەماوەرین لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام یانەکانی لالیگا لە خەرجکردنی پارەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە پلەی چوارەمن و 682.63 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەدا خەرجکراوە.
 
5- خولی لیگ وەنی فەرەنسا، پلەی پێنجەمی خولە گەورەکانی ئەورووپای گرتووە و 636.51 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی هاوینەدا لەو خولەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکراوە.
 
گرانترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی یاریزانان بەمشێوەیە بوون.
 
1- ئەلیکساندەر ئیساک، لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە بەرامبەر 144 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی لیڤەرپوول
 
2- فلۆریان ڤیرتز لە یانەی بایرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەرامبەر 125 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد.
 
3- هوگۆ ئکیتیکێ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد.
 
4- نیک ڤۆلتێمادێ، لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانییەوە بەرامبەر 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە کرد.
 
5- بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری یانەی لایپزیگ بەرامبەر 76.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
 
6- براین مبێومۆ لە یانەی برێنتفۆردەوە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
 
7- ڤیکتۆر ئۆسیمێن، لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی گاڵاتەسەرای تورکی.
 
8- ماتیۆس کۆنیا، لە یانەی ولڤەرهامپتۆنەوە بەرامبەر 74.2 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی مانچێستەر یونایتد.
 
9- لویس دیاز، یاریزانی کۆڵۆمبی و یانەی لیڤەرپوول بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بایرن میونشنەوە کرد.
 
10- مارتن زوبیمێندی، لە یانەی ریال سۆسیدادەوە پەیوەندیی بە ئارسیناڵەوە کرد و گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یۆرۆی تێچووە.
 
ئەوەی سەرنجڕاکێشە، لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، لە کۆی 10 گرانترین گرێبەست هیچ یەکێکیان گرێبەستەکانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا نین.