سینیۆر گه‌یشته سلێمانى
رووداو -سلێمانى
دووه‌م كچه یاریزانى پیشه‌گه‌رى باسكه‌ى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشته شارى سلێمانى بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانى یانه‌ى سیروانى نوێ .
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى بریا هاریس سینیۆر گه‌یشته شارى سلێمانى و له لایه‌ن رزگار ره‌ئوف، راهێنه‌رى تیپى باسكه‌ى سیروانى نوێ پێشوازى له‌و كچه یاریزانه كرا .
ئه‌وه دووه‌م یاریزانى ئه‌مه‌ریكیه په‌یوه‌ندى به سیروانى نوێ ده‌كات پاش ئه‌وه‌ى له رۆژانى رابردووش بریتنى شینه‌ى هاونیشتیمانى بریا په‌یوه‌ندى به مه‌شقه‌كانى سیروانى نوێ كرد .
مه‌به‌ستى گرێبه‌ستكردنى سیروانى نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه ئه‌مه‌ریكیه تۆكمه‌كردنى پێكهاته‌ى تیپه كوردستانیهكهیه له پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى یانه‌كانى عه‌ره‌بى كه بڕیاره ناوه‌راستى ئه‌م مانگه له وڵاتى میسر به‌رێوه‌ده‌چێت و سیروانى نوێش وه‌ك نوێنه‌رى عێراق به‌شداره .
هه‌ردوو كچه یاریزان پێشتر له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى نێوخۆى ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان كردووه‌و په‌یوه‌ندیكردنیان به سیروانى نوێ ته‌نیا بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌بێت كه له وڵاتى مسر به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌وه جارى دووه‌مه كچانى سیروانى نوێ پشت به یاریزانى پیشه‌گه‌ر ده‌به‌ستن و 2 وه‌رز له‌مه‌وبه‌ریش به به‌شدارى یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر به‌شدارییان له یارییه‌كانى ئافره‌تانى عه‌ره‌بى كرد كه له ئه‌ماره‌تى شاریقه‌ى وڵاتى ئیمارات به‌رێوه‌چوو .