فیفا داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ رۆنالدۆ ده‌كات

رووداو - ئەحمەد سەنگاوى

لێژنەى بە دواداچوون و تایبەت بە پەیوەندییە گشتییەکانى یەکێتى تۆپى پێى نێودەوڵەتى fifa نامەیەکی ئاراستەى بەرپرسانى یانەى ریال مەدرید کردووە و داوایان لە پەرپرسانى ریال مەدرید کردووە، کە هەڵوێستى خۆیان ئاشکرا بکەن لەمەڕ ئامادە نەبوونى رۆناڵدۆ لە مەراسیمى بەخشینى خەڵاتى باڵاندۆر، کە بڕیارە لە ١٣ى یەنایەر لە شارى زیورخى سویسرا بەڕێوە بچێت.

هەروەها لە نامەکەدا نووسراوە، پێویستە رۆناڵدۆ ئامادەى مەراسیمەکە بێت و هەمان سیناریۆى ساڵى رابردوو دووبارە نەکاتەوە، کە ناوى لە سێ باشترینەکەى جیهان بوو، بەڵام ئامادەى مەراسیمەکە نەبوو، لە ماوەى رابردوودا رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو ئەمساڵیش ئامادەى مەراسیمى بەخشینى خەڵاتى باشترینى ساڵ نابێت، کە ساڵانە بە هاوبەشى لە نێوان یەکێتى تۆپى پێى جیهانى ناسراو بە فیفا و گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ رێکى دەخات

. لە ماوەى رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆى پرتووگالى و ئەستێرەى یانەى ریال مەدرید راى گەیاندبوو، کە ئامادەى مەراسیمى بەخشینى خەڵاتى باشترین یاریزانى جیهان نابێت.