رووداو دیجیتاڵ
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی سوریا کوردە و لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەدا لە جامی عەرەبدا، بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و هەمووانی سەرسامکرد.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا سەر لە نوێ دروستکرایەو، جامی عەرەب یەکەم پاڵەوانێتیی فەرمییە ئەو هەڵبژاردەیە تێیدا بەشدارببێت و گۆڵپارێزێکی کورد بەرگری لە گۆڵی هەڵبژاردەکە دەکات.
شاهر شاکر، ئەو گۆڵپارێزە کوردەیە، تەمەنی 31 ساڵە، خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و لە حەلەب گەورە بووە.
شاهر کوردییەکی زۆرباش دەزانێت و پێشتر گوتبووی من کورمانجم، دایک و باوکم کورمانجن و بەڵام کەس نازانێت کە من لە حەلەب دەژیم، سوپاس بۆ هەموو کورد و سوپاسی پاڵپشتیان دەکەم.
گۆڵپارێزە کوردەکە رۆژی دووشەممە، یەکەم یاریی خۆی لە جامی عەرەبدا بەدرێسی هەڵبژاردەی سوریاوە ئەنجامدا، 4 گەڕاندنەوەی لە یارییەکەدا هەبوو، لەنێو هێڵی سزادا 3 تۆپی گەڕاندەوە، 89٪ـی پاسەکانی دروستبوون و 8.2 خاڵی لە هەڵسەنگاندندا وەرگرت.
شاهر شاهر، لە یارییەکەی بەرامبەر تونس کە سوریا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رۆڵێکی گەورەی بینی بۆ تۆمارکردنی یەکەم بردنەوە لە پاڵەوانێتییەکە.
دوای بردنەوەیان لە تونس لە یەکەم یارییاندا لە جامی عەرەبدا، شاهر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی "سوپاس و ستایش بۆ خوا، هەزارجار پیرۆزە لە گەلە گەورەکەمان، شادی هەمیشە زاڵ بێت لە وڵاتە خۆشەویستەکەماندا."
شاهر شاکر، سێیەم گۆڵپارێزی کوردە بۆ هەڵبژاردەی سوریا یاری دەکات، لەکاتێکدا پێشتر سامر سەعید، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی جیهاد یاریی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە کردووە و کاوە حسۆ، گۆڵپارێزی پێشووی زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێریش زیاتر لە 6 ساڵ گۆڵپارێزی ئەو هەڵبژاردەیە بووە.
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ