ڤیدیۆ.. چوار گۆڵی خانمانی ئەمەریکا و ئینگلتەرا ببینە


رووداو - هەولێر

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی شی بیلیڤێز بۆ تۆپی پێی خانمان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئینگلته‌را به‌ دوو گۆڵ یه‌كسانبوون.

یارییه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا كرا و میگان رابینۆ له‌ خوله‌كی 33دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئه‌مه‌ریكا تۆماركرد.

به‌ڵام سێ خوله‌ك دواتر، ستیڤین هۆتۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئینگلته‌را هێنا.

له‌ گێمی دووه‌مدا ئه‌مجاره‌ ئینگلاند پێشكه‌وت و نیكیتا پاریس گۆڵی دووه‌می بۆ ئینگلته‌را هێنا، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 67دا تۆبی هیت گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا تۆماركرد.

هاوكات تیپی ئه‌مه‌ریكا هه‌لی دیكه‌ی گۆڵكردنیان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام له‌ده‌ستیان دا.

ئه‌مه‌ش دووه‌م یارییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ریكا تێیدا یه‌كسانده‌بێت و ناتوانێت بردنه‌وه‌ تۆماربكات لە پاڵەوانیەتییەکەدا.