ڤیدیۆ.. مۆرینیۆ و بێنفیکا دۆڕان ناناسن

 
رووداو دیجیتاڵ

تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆ، لەسەر ئاستی ناوخۆ لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و بردنەوەیەکی دیکەی لە خولی پۆرتوگالدا تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی خولی پۆرتوگالدا، یانەی بێنفیکا لە یارییەکی زەحمەتدا بووە میوانی یانەی جیل ڤیسێنتی و سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا.
 
سەرەتا لە خولەکی 35 ڤانگێلیس پاڤلیدیس گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەر گۆڵە لە بەرژەوەندی بێنفیکا کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا و دوای 7 خولەک لە دەستپێکردنی، هێکتۆر هێرناندێز مارێرۆ ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 73 ئاندریاس شێلدێروپ گۆڵێکی دیکەی بەلێدانێکی بەهێز بۆ بێنفیکا تۆمارکرد، یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی بێنفیکا کۆتاییهات.
 
ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو، بەشداریکردنی جیانلوکا پرێستیانی بوو لە یارییەکەدا بەشێوەیەکی ئاسایی.
 
یانەی بێنفیکا لەم وەرزەی خولی پۆرتوگالدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەکە دوای ئەنجامدانی 24 یاری 17 یاریی بردووەتەوە، لە 7 یارییدا یەکسانبووە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئێستا تیپەکە لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە و خاوەنی 58 خاڵە، دوو خاڵ لە سپۆرتینگ لیسبۆنەی خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەند و 7 خاڵیش لە پۆرتۆی یەکەمەوە دوورە.