رۆناڵدۆ و کارڤاخال مەترسی بەشداریان لە دێربی مەدرید لەسەرە


رووداو – هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی ریال مەدرید و دانی کارڤاخال بەرگریکاری ریال مەدرید، مەترسی بەشدارینەکردنیان هەیە لە یاریی دێربی مەدریدی نێوان یانەکەیان و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا.

رۆناڵدۆ و کارڤاخال هەردووکیان خاوەن 4 کارتی زەردن و یاریی داهاتوویان بەرامبەر یانەی لێگانێسە لە گەڕی 30ی خولەکە، ئەگەر هەریەکەیان لەو یارییە کارتێکی زەرد وەربگرن، ئەوا ژمارەی کارتەکانیان دەبنە 5 کارتی زەرد و لە دێربی مەدرید بێبەشدەبن.

هەروەها ئەگەر لە دێربی مەدرید بەشداری بکەن و کارتی زەرد وەربگرن، ئەوا لە یاریی بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن بێبەشدەبن.

ئەگەر لە دێربی مەدرید کارت وەرنەگرن و لە بەرامبەر سپۆرتینگ وەربگرن، ئەوا لە کلاسیکۆی زەوی نێوان یانەکەیان و یانەی بارسێلۆنا بێبەشدەبن و یاریی ناکەن.