هەڵۆکانی قەندیل سەرکێشی بە ماتۆڕ دەکەن
رووداو - رۆژهەڵاتی کوردستان
لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، 14 مۆتۆرسوار گروپێکیان پێکهێناوە بە ناوی گروپی هەڵۆکانی قەندیل، ئەم مۆتۆرسوارانە رۆژانە بەردەوام بە مۆتۆرەکانیان نمایش ئەنجامدەدەن ، جارجاریش سەرکێشی لە نمایشەکانیاندا دەبینرێت.14 گەنج گرووپێکی ماتۆرسیکل سواریان پێکهێناوە و ناویان ناوە هەڵۆکانی قەندیل.
گرووپەکە لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و چالاکییەکانی لەو شارە و دەورووبەری ئەنجام دەدات.
ئەوان بە ماتۆرسیکل نمایشی سەرنجڕاکێش ئەنجامدەدەن و سەرکێشی دەکەن.
بەهۆی ئەو نمایشانەوە زۆرجار ژیانیان دووچاری مەترسی دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا