پێکی بارسای شەرمەزار کرد

جیرارد پێکی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی شەرمەزارییەکی گەورەی بۆ هێڵی بەرگریی یانەکەی دروست کرد لە یاریی یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ، کاتێک ئەنجامی یارییەکە بە چوار گۆڵ بۆ هەر لایەک بە یەکسانبوون کۆتاییهات لە گەڕی 30ی لالیگای ئیسپانی.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئامارێکی لەبارەی هەڵەکانی هێڵی بەرگریی بارسا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "هێڵی بەرگریی یانەی بارسێلۆنا بە ئاستێکی نزم لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دەرکەوتن، کاتێک جیراد پێکی لەسەر داوای ئیرنیستۆ ڤالڤێردیی لەسەر کورسیی یەدەگ دانیشاندبوو".

پێکی سەرجەم خولەکەکانی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا بەشداریی کردووە، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە سەرەتای یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە پێکاتەی بارسێلۆنا بەشداریی نەکرد. 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "تەنیا لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرامبەر ڤیاڕیاڵ چوار یاریزانی هێڵی بەرگریی 35  جار پاسی هەڵەیان داوە، کە بەرزترین رێژەی هەڵەیە لە یارییەکدا لەم وەرزەدا".

خۆردی ئالبا لە پێشەنگی ئەو بەرگریکارانە دێت کە  زۆرترین جار تۆپی لەدەستداوە 16 بە جار، سێرجی رۆبێرتۆ 8 جار تۆپی لەدەستداوە، پاشان کلیمێنت لانگلێت دێت کە 6 جار تۆپی لەدەستداوە، کەمترینیان سامیۆل ئۆمتیتی بووە کە 5 جار تۆپی لەدەستداوە. 

رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە کە "ئەمە رێژەیەکی مەترسیدارە بۆ بەرگریکارانی بارسا بەهۆی بەشدارینەکردنی پێکییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستنەبوونی متمانەبەخۆن بەبێ ئامادەیی پێکی، چونکە لێکەوتەکانی ئەو یارییە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ هۆکارێکە بۆ هەستکردن بە مەترسی، کاتێک یانەکە لە تواناکانی پێکی بێبەش دەبێت، یان بەمەبەستی پشدان بەشداری بە پێکی ناکات".