نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی دانی کارڤاخاڵ


رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی ناخۆشیان بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت دانی کارڤاخاڵ ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید رایگەیاندووە پێکانەکەی کارڤاخال مەترسیدارە و ئەگەر هەیە ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتاییبێت.

کارڤاخال لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکانهات و لە گێمی دووەمدا ناچۆ فێرناندێز هاتە شوێنی یاریزانەکە، رۆژنامەی سپۆرتیش رایگەیاندووە پێکانەکەی کارڤاخال نوێ بووەتەوە و قاچی شکاوە، بەو هۆیەشەوە ئەگەری زۆر هەیە ئەو یاریزانە بۆ سێ هەفتە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.

مارکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، سبەی پێنجشەممە پشکنین بۆ یاریزانەکە دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرادەبێت، پێکانی کارڤاخاڵ زیانێکی زۆر بە پێکهاتەی زیدان دەگەیێنێت لەکاتێکدا لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکە پێشکەشکردووە.