بۆكاجۆنیۆرز نازناوێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا
رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئه‌رجه‌نتینی نازناوی جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یانه‌ی رۆزاریۆ سێنترالی برده‌وه.
یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌رجه‌نتینی 2018 له نێوان بۆكاجۆنیۆرز و رۆزاریۆ، كه شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی دی مێندۆزا كرا، له كاتی ئاسایی‌دا به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و دواتر به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆكا به ئه‌نجامی 6-5 گۆڵ براوه‌بوو، توانی نازناوه‌كه بباته‌وه، كه له سێ وه‌شانی پێشوودا تێیدا دووچاری شكست ده‌بوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م نازناوه بۆكاجۆنیۆرز ده‌یباته‌وه له‌وه‌ته‌ی نازناوی وه‌رزی 2017-2018ی خولی ئه‌رجه‌نتینی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات ئه‌مه نازناوی ژماره 68 بوو له مێژووی یانه‌كه‌دا.