ئارسیناڵ نیوه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ بڕی
رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی نیوه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه بڕی، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیدا به‌ده‌ستهێنا.
له یاریی چوونی پێشكۆتاییدا، كه شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئارسیناڵ له یاریگه‌ی ئیماراتسی خۆیدا به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ ئالێكسانده‌ر لاكازێت 2 گۆڵ و ئۆبامیانگ تۆماریانكرد، گۆڵه‌كه‌ی ڤالێنسیاش یاریزان موختار دیاخابی تۆماریكرد.
یاریی گه‌ڕانه‌وه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی مێستایا ده‌كرێت و ڤالێنسیا پێویستی به بردنه‌وه به 2-0 گۆڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته یاریی كۆتایی.