ئه‌بیاتی: گاتوسۆ له‌گه‌ڵمان بووایه به چه‌قۆ له باكای ده‌دا
رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
گۆڵپارێزی یانه‌ى ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، هۆكاری نه‌گه‌یشتنی یانه‌كه‌یان بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، بۆ لاساری و رهوشتخراپی هه‌ندێك له یاریزانه هاوڕێكانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر گاتوسۆ له‌گه‌ڵمان بووایه به چه‌قۆ له باكای ده‌دات".
كریستیان ئه‌بیاتی، كه له‌م رۆژانه‌دا وازهێنانى خۆی له یاریكردن راگه‌یاند باسی ئه‌و رووداوه ده‌كات كه كارلۆس باكای هێرشبه‌ری كۆلۆمبی دواى گۆڕینی له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه به تووڕه‌یی یاریگه‌ی جیهێشت و ده‌ڵێت "هه‌ندێك له یاریزانانى میلان ره‌وشتیان باش نییه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه میلان ناتوانێت بلیتێكی چامپیۆنسلیگ به‌ده‌ستبێنێت، 5 له یاریزانه‌كانی به‌قسه‌ی كه‌س ناكه‌ن و گاڵته به رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن".
ئه‌و گۆڵپارێزه گوتیشی "میلان پێویستی به یاریزانى وه‌ك ماڵدینی، كۆستا كورتا و گاتوسو هه‌یه. ئه‌گه‌ر گاتوسۆمان له‌گه‌ڵدا بووایه، چه‌قۆی بۆ باكا به‌رز ده‌كرده‌وه، كه‌چی ئێستا كه‌س ره‌خنه‌ی لێنه‌گرت و پێینهگوت بۆ ئه‌و ره‌فتاره ناشیرینه ده‌كه‌ی، كه له‌گه‌ڵ ناوبانگی میلان ناگونجێت".