دى ماتیۆ بۆ ئاستۆن ڤێلا

رووداو –سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌مرۆ هه‌ینى یانه‌ى ئاستۆن ڤێلاى ئێنگلیزى  رۆبێرتۆ دى ماتیۆى ئیتاڵى وه‌ك راهێنه‌رى داهاتووى یانه‌كه‌ ئاشكرا كرد .

ئاستۆن ڤێلا كه‌ وه‌رزى رابردوو له‌ پریمه‌رلیگه‌وه‌ هاته‌ پریمه‌رشیپ ( خولى پله‌ یه‌ك ) بۆ وه‌رزى داهاتوو ئه‌و راهێنه‌ره‌ 46 ساڵه‌ى له‌ برى ریمى گارد ده‌ستنیشانكردووه‌ و ستیڤن كلاركیشى وه‌ك یاریده‌ده‌رى داناوه‌ .

دى ماتیۆ پێشتر راهێنه‌رى یانه‌كانى شاڵكه‌ى ئه‌ڵمانى و چێلسى ئێنگلیزى بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى له‌نده‌ن ساڵى 2012 توانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ر بكات .