جۆن تێرى بووه‌ یاریزانى ئاستۆن ڤێلا


رووداو -سلێمانى 

جۆن تێرى  یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئێنگلته‌راو یانه‌ى چێڵسى به‌ فه‌رمى بووه‌ یاریزانى یانه‌ى ئاستۆن ڤێلا .

تێرى كه‌ له‌ ساڵى 1998وه‌ یاریزانى بلوزه‌و 713 یاریى به‌ درێسى چێڵسیه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ كۆتایى وه‌رزى ئه‌مساڵ ماڵئاوایى  كرد .

گرێبه‌سته‌كه‌ى جۆن تێرى بۆ ماوه‌ى وه‌رزێكه‌و هه‌فتانه‌ 60 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت .