ڤیدیۆ؛ مەکسیک هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە جامی زێڕین نزیکبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی مەکسیک هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە نازناوی جامی کۆنکاف نزیکبووەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا سەرکەوتنی بەرامبەر هندۆراس بەدەستهێنا.
لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکبوونەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا مەکسیک گۆشارەکانی بۆ سەر گۆڵی هندۆراس چڕکردەوە، لە خولەکی 49 راول خیمینێز، ئەستێرەی بەنێوبانگی مەکسیک گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 53 مەکسیک گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام دوای ئەوەی ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ ڤار و گۆڵەکە رەتکرایەوە.
یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی مەکسیک کۆتایی هات، هەڵبژاردەکە گەیشتە یاریی کۆتایی جامی زێڕین و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا یاری دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.
مەکسیک خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی کۆنکافە و 9 جار بووەتە پاڵەوان، دوایین نازنایش ئەو هەڵبژاردەیە بەدەستیهێناوە لە 2023.