جواو پێدرۆ: بۆ بردنەوەی نازناو هاتوومەتە چێڵسی

 
رووداو دیجیتاڵ

جواو پێدرۆی بەرازیلی و یاریزانی نوێی یانەی چێڵسی گەیشتە ئەمریکا و یەکەم مەشق و راهێنانی بە درێسی یانەکەوە ئەنجامدا و خۆی بۆ یاریی قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان ئامادەدەکات.
 
جواو پێدرۆ رۆژی چوارشەممە لە یانەی برایتنی ئینگلیزییەوە بەرامبەر 55 ملیۆن پاوەند و 5 ملیۆن پاوەند وەکو گۆڕانکاری پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی لەندەنییەوە کرد.
 
دوای پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە پێدرۆ راستەوخۆ چووە مەیامی و لە فلۆریدا لەگەڵ یانەکە دەستی بە مەشق و راهێنان کرد.
 
یانەی چێڵسی خۆی بۆ یاریی بەرامبەر پاڵمێراس ئامادەدەکات، کاتێک بەرەبەیانی رۆژی شەممە کاژێر 04:00 لە دووەم یاریی قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکاندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
جواو پێدرۆ دەڵێت " من بە تەماشاکردنی یارییەکانی پرێمەرلیگ گەورەبووم، چێڵسی یانەیەک بوو کە نازناوی بەدەستهێناوە، بۆیە کاتێک پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکەیت، تەنیا بیر لە یەک شت دەکەیتەوە، ئەویش بردنەوەی نازناوەکانە.