لۆس گالاکتیکۆس پاشای کۆمەڵەکەیەتی


رووداو - هەولێر

یانەی ریال مەدرید بەبردنەوەی لە پاریس سانجێرمان، تا رادەیەکی زۆر بلیتی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی یەکلاییکردەوە.

شەوی رابردوو لە یاری لوتکەدا، ریال مەدرید میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد و بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی لێ بردەوە و کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 10 خاڵ.
ناچۆ فێرناندێز گۆڵەکەی مەدرید لە هەڵەیەکی تراپی گۆڵپارێزی ئەڵمانیدا تۆمارکرد، ناچۆ تاکە یاریزانی ئیسپانییە لە ساڵی 2015دا گۆڵ بۆ ریال مەدرید تۆماردەکات، تاکە یاریزانی ریال مەدریدیشە لە مێژوودا کە لە نیوەی یەکەمدا بەشێوەی یەدەک بێتە ناو یاریگە و گۆڵ تۆماربکات.

بەم شێوەیە چیرۆکی رووبەڕووی بوونەوەی رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ دوو گۆڵکارانی مێژوویی یانەکانیان کۆتاییهات، هەرچەندە ئەمە یاری ژمارە شەشی رۆناڵدۆ بوو بەرامبەر ئیبرا لە چامپیۆنز و هیچ یارییەک تیپەکەی دۆن نەدۆراوە.

ریال مەدرید ئەمە یاری 13 یەمە لەم وەرزەدا کە گۆڵەکەی بە پاکی رادەگرێ و بەم بردنەوەیەش خۆی گەیاندە قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگ.