ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ پێشەنگ بەرنادات
رووداو دیجیتاڵ
یانەی پۆرتۆ لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگال بەهێزتر کرد.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 10ـی خولی پۆرتوگال، یانەی پۆرتۆ لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی براگای کرد و سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا.
لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمی یارییەکە، رۆدریگۆ مۆرا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
دوای شەش خولەک لە دەستپێکردنی نیوەی دووەم، ڤیکتۆر گۆمێز ئەنجامەکەی بۆ براگا یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
لە خولەکی 78 بۆرخا ساینز گۆڵی دووەمی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد، یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
پۆرتۆ لە 10 یاریی ئەم وەرزەدا 9 بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و ئێستا بە 28 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالە.