ئەمشەو کێ دەبێتە براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر

 رووداو - هەولێر

ئەمشەو  بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک و دوای جیابوونەوەی لە فیفا، خەڵاتی باڵۆن دۆر دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵی 2018 ، خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵەوە لە پاریس  پێسکەش بەو یاریزانە دەکرێت کە وەکو باشترین هەڵدەبژێردرێت.