ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا یاریگەی یۆهان کرۆیف دەکاتەوە


رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریدا یاریگەی کامپ نۆو نۆژەنبکاتەوە و ژمارەی پەیژەکانی یاریگەکە زیادبکات، ئەو یانەیە یاریگەیەکی نوێش بەناوی یۆهان کرۆیف دەکاتەوە.

یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە ژمارەی پەیژەکانی یاریگەی کامپ نۆو بۆ 105 کورسی زیاددبکات و بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆرتری هاندەران لە یارییەکانی یانەکەدا ئامادەبن.

لەلایەکی دیکەوە یانەکە بڕیاریداوە لەبەرامبەر رێزگرتن لە یۆهان کرۆیف، ئەستێرەی کۆچکردووی یانەکە و دامەزرێنەری تیکی تاکا کە چەندین ساڵ لەگەڵ یانەکە کاریکردووە یاریگەیەک کە جێگەی 6000 هاندەر دەگرێتەوە بەناوی ئەو ئەستێرەیەی دەکاتەوە و یاریگەکە تایبەت دەبێت بە تیپی تۆپی پێی بارسێلۆنا (ب).