کورتکراوەی یاری؛ دوو تیپی یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ ده‌ركه‌وتن


رووداو – هه‌ولێر

هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و مارسیلیای فه‌ره‌نسی گه‌یشتنه‌ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه‌ و 16ی ئه‌م مانگه‌ش یاریی كۆتایی له‌ لیۆن ده‌كرێت.

ئاتلێتیكۆ و ئارسیناڵ



یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگ و زەحمەتی بەدەستهێنا و له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی برده‌وه‌، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

یارییه‌كه‌ شه‌وی رابردوو لە واندا میترۆپۆلیتانۆ له‌ مه‌درید كرا و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی ئارسیناڵیش لە دووه‌م خوله‌كی زیادكراوی به‌فیڕۆچووی گێمی یه‌كه‌مدا، خوله‌كی 47، دیێگۆ کۆستای هێرشبه‌ری ئاتێلتی تۆماریكرد.

یاریی چوون له‌ له‌نده‌ن به‌ 1-1 گۆڵ كۆتاییهاتبوو، بۆیه‌ ئاتێلتی گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی.
 تۆمارکرا، بەمەش بە سوود وەرگرتن لە یاری چوون کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهاتبوو، ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتە فایناڵی یۆرۆپالیگ.
 
سالزبۆرگ و مارسیلیا


لە یاریی دووەمی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگدا و لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا یانەی مارسیلیا سەرەڕای دۆڕانی بە رێدبول سالزبورگی نەمسایی گەیشتە یاریی کۆتایی.

یاریی چوونی نێوانیان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی یانەی مارسیلیا کۆتاییهاتبوو.

یاری ئەمجارە لە رێدبوڵ ئارێنا بەڕێوەچوو، تێیدا سالزبورگ سەرکەوتوو بوو لە راستکردنەوەی ئەنجامەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 53 و 65دا لە رێگەی یاریزانان ئامادۆ هایدارا و بونا سار، كه‌ ئه‌مه‌ی دواییان به‌ هەڵە له‌ خۆیانی تۆمارکرد، بەمەش یاریی چووە کاتی زیادکراوه‌وه‌.

تەنیا چوار خولەک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە رۆلاندۆی بەرگریکاری مارسیلیا گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەكه‌ به‌ 2-1 گۆڵ بۆ سالزبورگ كۆتاییهات، بەڵام یانە فەرەنسییەکە بلیتی دووەمی فایناڵی وەرگرت، چونكه‌ یاریی چوونی به‌ 2-0 بردبووه‌وه‌.

 یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ ١٦ی ئەم مانگە لە شاری لیۆن لە فەرەنسا دەکرێت و تێیدا مارسیلیا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەیەکدەگەن.