گواردیۆلا یارییەکی زەحمەتی هەیە و نایەوێت لە ئارسیناڵ دووربکەوێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی یەکێک لە یارییە زەحمەتەکانی ئەنجامدەدات و دەیەوێت لە رکابەریکردنی یانەی ئارسیناڵ بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ دوورنەکەوێتەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 35ـی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئێڤێرتۆن یاریی دەکات، ئەمە یەکێک لەو یارییە زەحمەتانەیە کە تیپەکەی گواردیۆلا لەم وەرزەی خولەکەدا ماویەتی و دەرچوون لێی ئاسان نابێت.
ستیزنز دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، دوای ئەوەی شەش یاریی رابردووی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بردەوە.
تیپەکەی گواردیۆلا بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو جارێکی دیکە جیاوازییەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمدەکاتەوە و یارییەکی دواخراویشی هەیە.
ئێڤەرتۆن سێ یارییە نەیبردووەتەوە، بەڵام لە یاریگای خۆیدا هەمیشە بەهێزتر دەردەکەوێت و دەیەوێت سوود لە هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی یارییەکە بە ئەنجامێکی ئەرێنی تەواو بکات.
لە دوایین 18 یاریی نێوان هەردوو یانەدا، مانچێستەر سیتی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوایین دۆڕانی بەرامبەر ئێڤێرتۆن لە ساڵی 2017 بوو کاتێک بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا.
یارییەکە کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچێت، تیپەکەی گواردیۆلا پێویستی بەبردنەوەیە لە تیپەکەی لیڤەرپوول، بۆ ئەوەی لە رکابەریکردنی گانەرز بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە دوورنەکەوێتەوە.