هەڵبژاردەی کوردستان و بەشداری لە جامی کۆنیفا
هەڵبژاردەی کوردستان کە ئێستا بەشداری لە پاڵەوانیەتی کۆنیفا دەکات کە تایبەتە بە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و یارییەکانی لە سوید بەڕێوەدەچن، لە کۆی دوو یارییدا بردنەوەیەک و شکستێکی هەیە.
هاونیشتیمانیانی کوردستان وێڕای دڵخۆشی خۆیان بۆ بەشدارییکردنی هەڵبژاردەکە لە پاڵەوانیەتییەکە، گلەیی ئەوە لە کەناڵەکان دەکەن یارییەکانی هەڵبژاردەی کوردستان لە پاڵەوانیەتییەکە ناگوازنەوە، ئەوان تەنیا ئەنجامی کۆتایی یارییەکان دەبینن.