كات و شوێنى یاریى سوپه‌رى ئه‌وروپى ده‌ستنیشانكرا


رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى بۆ جارى دوانزه‌یه‌مین له‌ مێژوودا نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى ده‌سته‌به‌ركرد پاش سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤێنتۆسى ئیتاڵى له‌ یاریی كۆتایى خوله‌كه‌ جه‌مسه‌رى دووه‌مى یارى جامى  سوپه‌رى ئه‌وروپى ئاشكرا بوو .


بڕیاره‌ رۆژى 8-8-2017   له‌ یارى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى پاڵه‌وانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاو مانچێسته‌ر یۆنایتدى ئێنگلیزى پاڵه‌وانى خولى ئه‌وروپى به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌ .

یارییه‌كه‌ له‌ سه‌ر یاریگه‌ى فیلیپى دووه‌م له‌ سكۆپى پایته‌ختى وڵاتى مه‌كدۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاش 4 ساڵ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یارىی هه‌ردوو یانه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ قۆناخى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كاتنى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌ .