ماڵدینی بۆ شوێنی گاتوزۆ

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت پلانی کارکردنی بگۆڕێت و پۆستێکی گرنگ بە پاولۆ ماڵدینی ئیتاڵی بدات.

ئەیسی میلان گفتوگۆکانی لەگەڵ ماڵدینی کۆتاییپێهێناوە کارگێڕی یانەکە لەگەڵ سەرۆک یانە داوایان لە پاولۆ ماڵدینی کردووە ببێتە شوێنگرەوەی جینارۆ گاتوزۆ و ببێتە راهێنەری ئەیسی میلان بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ دەڵێت، کۆبوونەوە و گفتوگۆکان سەبارەت بەم باسە کۆتاییهاتووە و ماڵدینیش رازیبووە، لە زووترین کاتیشدا ماڵدینی وەکو راهێنەری ئەیسی میلان دەناسێنرێت.

دوای هاتنە دەرەوەشی لە کۆبوونەوەی یانەکەی ماڵدینی گوتی، هەموو شتێک ئەرێنییە، من هەمیشە گەشبینم، ئێستا کاتی ئەوە نییە بۆ راگەیاندنەکان قسە بکەم، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو رووداوەکان ئاشکرا دەبێت.