ئیکەر کاسیاس و دێل بۆسکی پێکهاتنەوە


رووداو – هەولێر

ڤیسێنتی دێل بۆسکی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیکەر کاسیاس، گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئەو هەڵبژاردەیە پێکهاتنەوە.

دێل بۆسکی پێشتر هێرشی کردبووە سەر کاسیاس و رایگەیاندبوو گۆڕانکاری لە هەڵبژاردەی ئیسپانیادا دەکات و دیڤید دیخیا لە جێگەی کاسیاس بەشداری لە یۆرۆی 2016دا کرد و ئیکەر تەنیا یەک خولەکیش یاریی نەکرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی وێنەیەکی کاسیاس و دێل بۆسکیی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکەدا هەردوولا بەپێکەنینەوە دەردەکەون و سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانیش دەڵێن کێشەی نێوان ئەو دوو ئیسپانییە کۆتاییهات.



ڤیسێنتی دێل بۆسکی، لە ساڵی 2008 پۆستی راهێنەرایەتی لارۆخای وەرگرت، دوای دۆڕانیان بە ئیتالیا لە قۆناخی شازدەی یۆرۆی 2016 راهێنەرەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.