بارسا بووە پاڵەوانی خوان گامبەر
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی توانی نازناوی پاڵەوانێتی دۆستانەی خوان گامبەر بەدەستبهێنیت، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-1 بەسەر یانەی ئارسیناڵ سەرکەوت.
بارسێلۆنا بەرامبەر ئارسیناڵ سەرەتا دووچاری زەحمەتییەکی زۆر بووەوە، تاوەکو گانارزی تێپەڕاند، چونکە گێمی یەکەم یانەی ئارسیناڵ بە گۆڵێکی پیر ئیمریک ئۆبەمیانگ لە خولەکی 36 پێشکەوت.
بارسێلۆنا بەرامبەر ئارسیناڵ سەرەتا دووچاری زەحمەتییەکی زۆر بووەوە، تاوەکو گانارزی تێپەڕاند، چونکە گێمی یەکەم یانەی ئارسیناڵ بە گۆڵێکی پیر ئیمریک ئۆبەمیانگ لە خولەکی 36 پێشکەوت.
لە گێمی دووەم، لەگەڵ ئەوەی هەردوو راهێنەر ژمارەیەکی بەرچاو لە یاریزانە سەرەکییەکانیان دانیشاند، بەڵام پاڵەوانی لالیگا توانی بەربەستی بەرگریکارانی ئارسیناڵ ببڕێت و ئەنجامەکە بەسوودی خۆی بگۆڕێت.
گۆڵی یەکەمی بارسا لە دەرئەنجامی هەڵەی بەرگریکار نیلس میتلاند لە خولەکی 69 تۆمار کرا، گۆڵی دووەمیش لە دوایین ساتەکانی کاتی یاسایی یارییەکە لە رێگەی ئەستێرەی بەنێوبانگ لویس سوارێز تۆمار کرا و بەم ئەنجامە، بارسا نازناوەکەی لە یاریگەی نیوکامپ بەدەستهێنا.