ڤیدیۆ؛ ئیسپانیا یەکەم یاریی دەکات و لامین ئامادەیە
رووداو دیجیتاڵ
پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بۆ بەشێکی دیکەی هەڵبژاردە دیار و بەنێوبانگەکانی ئەورووپا دەستپێدەکات و ئیسپانیا بەرامبەر بولگاریا یاری دەکات.
ئیسپانیا بە سەرکردایەتی لویس دێ لافوێنتێ لە مەدرید دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی کرد و خۆی بۆ دوو یاریی یەکەمی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئامادەدەکات.
ئەمشەو کاژێر 21:45 لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکاندا لارۆخا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی بولگاریا یاری دەکات و دەیەوێت کاروانەکەی بەبردنەوە دەستپێبکات، دوای سێ رۆژ لەو یارییەدا لە یارییەکی بەهێزدا لە کۆنیا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی تورکیا.
بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە دانی کارڤاخاڵ، ئەستێرە و کاپتنی یانەی ریال مەدرید دوای چاکبوونەوەی لە پێکان جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراوەتەوە و بۆ یارییەکان ئامادەیە.
ئیسپانیا بە سەرکردایەتیی لامین یامال، دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەبردنەوەی یەکەم سێ خاڵ بچێتە نێو رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو.