ڤیدیۆ؛ سینێر هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوێکی دیکە نزیکبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانیک سینێری ئیتاڵی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا نزیکبووەوە.
سینێر لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر لۆرێنزۆ موسێتی هاونیشتمانیی یارییکرد و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا یانیک سینێر شەش یەک پێشکەوت و هەر زوو باڵادەستی خۆی لە یاریگەدا پێشاندا.
لە کۆمەڵەی دووەمدا هەردوو تێنسزان ئاستیان لە یەکدییەوە نزیکبوو، بەڵام ئەمجارەش یانیک بە شەش چوار سەرکەوت و ئەنجامەکەی دوو هێندە لێکرد.
لە کۆمەڵەی سێیەمدا سینێر درێژەی دایە ئاستە بەرزەکەی و ئاستی موسێتی دابەزی، یانیک ئەو کۆمەڵەیەشی بە شەش دوو بردەوە و یەکەمی ریزبەندی جیهان بە دوو کاژێر خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.
لە قۆناخی داهاتوودا یانیک سینێر بەرامبەر ئوجێ ئالیاسیمی کەنەدی یاری دەکات.