هەواڵێکی خۆش گەیشتە بارسێلۆنا
رووداو دیجیتاڵ
هەواڵێکی خۆش گەیشتە راهێنەر ، یاریزانان و هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا و وادەی گەڕانەوەی یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی رگەیێندرا!
لە کاتێکدا ئاستی دانی ئۆلمۆ لەم دواییانەدا پاشەکشەی کردووە، بوونی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست فێرمین لۆپێز بووەتە پێویستییەکی زۆر بۆ تیپی هانزی فلیک بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی پێویست بۆ تیپەکە.
یانە کەتەلۆنییەکە رووبەڕووی ئاستەنگ و کێشەی روون بووەتەوە لەم شوێنە گرنگەدا، ئەمەش وایکردووە گەڕانەوەی فێرمین لە پێکان وەک پاڵپشتییەکی یەکلاکەرەوە بێت بۆ پێکهاتەی تیپەکە و باشترکردنی ئاست لە یارییەکانی داهاتوودا.
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا وادەی گەڕانەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنایان لەو پێکانەی کە ماوەیەک لەمەوبەر تووشی بوو، ئاشکرا کرد. یاریزانە گەنجەکە لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی بەرامبەر خیتافی لە خولی ئیسپانیا تووشی پێکانی ماسوولکەکان بوو، کە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتاییهات.
یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتیکردەوە کە ماوەی دوورکەوتنەوەی نزیکەی سێ هەفتە دەخایەنێت، ئەمەش وایکردووە هەمووان بەوردی چاودێری پەرەسەندنەکانی چاکبوونەوەی بکەن.
لە پەرەسەندنێکی ئەرێنیدا، یاریزانەکە دەستی بە مەشقەکانی لەسەر یاریگە کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی چاکبوونەوەی پێکانەکەی.
پێشبینی دەکرێت لە یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر جیرۆنا، کە بڕیارە لە 18ـی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی وەستانی نێودەوڵەتی، بگەڕێتەوە و بەشداری بکات.
فێرمین لۆپێز ئەم وەرزە لە پێنج یارییدا لەگەڵ تیپەکەی لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش گرنگییەکەی لە پێکهاتەی تیپەکەدا دەردەخات.