خانه‌واده‌ی رۆناڵدۆ به له‌ده‌ستدانی بالۆن دۆر تووڕه‌ن
رووداو – هه‌ولێر
خانه‌واده‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یوڤێنتوس و براوه‌ی 5 بالۆن دۆر، تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان ئه‌مجاره خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه ئیلما ئه‌ڤیرۆ خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام، وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆی داناوه و نووسیویه‌تی: "به‌داخه‌وه ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر حیسابی هه‌ژاران و مافیا و پاره ده‌ژیت".
هه‌روه‌ها میگیل بیاكساو نزیكترین هاوڕێی رۆناڵدۆ تووڕه‌یی خۆی پێشانداوه و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رووده‌دات كارێكی زۆر سه‌یره، ده‌ستنیشاننه‌كردنی به باشترین یاریزان له جیهان بۆ جارێكی دیكه، بێڕێزییه‌كی گه‌وره‌یه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "زۆر كه‌س ره‌نگه بڵێن بۆیه ئه‌و قسانه ده‌كه‌م، چونكه رۆناڵدۆ هاوڕێمه، به‌ڵام نه‌خێر، كاره‌كه له‌مه زیاتره، من دادپه‌روه‌رم و ئه‌و راستییانه له‌بیرناكه‌م، كه خۆیان ده‌دوێن، جگه له‌وه‌ی كه نایاندهویست ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه به رۆناڵدۆ بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر نه‌شیانتوانی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییانه‌ی ئه‌مساڵی رۆناڵدۆ تۆماریكردووه، تێیپه‌ڕێنن".
ئه‌و هاوڕێیه‌ی رۆناڵدۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له راستیدا له وه‌رزی 2017-2018 كه‌س هێنده‌ی ئه‌و گۆڵی نه‌كردووه، 54 گۆڵی كردووه، رۆناڵدۆ به 15 گۆڵ بۆ جاری شه‌شه‌می له‌سه‌ریه‌ك بووه گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانیی یانه‌كانی برده‌وه و له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا گۆڵی كرد و له مۆندیالیش هاتریكی كرد، ئه‌و توانی ببێته یه‌كه‌م یاریزان به‌ربه‌ستی 400 گۆڵ تێپه‌ڕێنێت له خوله‌كانی ئه‌وروپادا و جوانترین گۆڵیشی له مێژووی چامپیۆنزلیگدا تۆماركرد، ئێمه ناكرێت ئه‌و راستییانه له‌یادبكه‌ین".
له لای خۆیه‌وه كاتیا، خوشكه‌كه‌ی دیكه‌ی رۆناڵدۆ له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی براكه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: "باشترین یاریزان له جیهان، بۆ ئه‌وانه‌ی له تۆپی پێ تێده‌گه‌ن".