نەورۆز دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی راست
رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەورۆز یەکەم یاریی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدات و دەیەوێت کۆتایی بە چاوەڕوانیی هاندەرانی بهێنێت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و تۆمارکردنی بردنەوە.
نەورۆز ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 16:00 لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی نەفت یاریی دەکات، تیپەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەنجامەکانی لەم وەرزەدا وەکو پێویست نین، بۆیە چاوی لەوەیە لە دەستپێکی ساڵی نوێدا یەکەم بردنەوە تۆماربکات و هاندەرانی بە سەرکەوتن شادبکاتەوە.
نەورۆز لە دوایین 10 یارییدا لە خولی عێراق و جامی عێراق نەیبردووەتەوە، یانەکە لە خولی عێراق لە 9 یارییدا چوار خاڵی هەیە، تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، 7 جار دۆڕاوە، لە جامی عێراقدا کراوەتە دەرەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا یانەی نەورۆز دەستی بە گۆڕانکاریی کردووە و چەند گرێبەستێکی نوێی ئەنجامداوە، بە ئامانجی ئەوەی ئەنجامەکانی باشتر بکات و خۆی لە ناوچەی دابەزین دووربخاتەوە.
یانەی نەفت بەهەمان شێوە لە دۆخێکی زۆرباشدا نییە و تیپەکە لە 9 یارییدا 2 یاریی بردووەتەوە و ئێستا خاوەنی 11 خاڵە و لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.