بۆلۆنیا له عێراقه
رووداو -سلێمانى
به مه‌به‌ستى هاوكارى و گرێدانى چه‌ندین په‌یوه‌ندى شاندێكى یانه‌ى بۆلۆنیاى ئیتاڵى رۆژى شه‌ممه 3-2-2017 سه‌ردانى عێراقیان كرد .
شانده‌كه‌ى ئه‌و یانه‌یه ئیتاڵیه سه‌ردانى چه‌ندین یه‌كه‌ى وه‌رزشى شاره‌كانى عێراقیان كرد و له شارى كه‌ركوكیش چاویان به‌سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عێراق كه‌وت .
پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ى به‌شدار له خولى یانه‌كانى ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووه ، سه‌ردانه‌كه‌ى شانده‌كه‌یان له ئاستێكى باڵا بووه‌و له گه‌ڵ خۆیان چه‌ندین درێس و تۆپى یانه‌كه‌یان به منداڵان له عێراق به‌خشیووه .