ژنێک ئاڵای یانەی دەربەندیخان خۆبەخشانە دروستدەکات
رووداو - دەربەندیخان
لە قەزای دەربەندیخان خانمێک بەهۆی ئەوەی ئاڵای تایبەت بۆ یانەکە دروستدەکات، بە دایکی هاندەرانی یانەکە ناسراوە.
دەربەندیخان یەکێک لەو یانانەی بەشدارە لە خولی پلە یەکی کوردستاندا، ئەو یانەیە بەهۆی هاندەرانییەوە نێوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە. خانمێک بەهۆی ئەوەی ئاڵای تایبەت بۆ یانەکە دروستدەکات بە دایکی هاندەرانی یانەکە ناسراوە.
توبا رەحیم دەڵێت، زۆر دڵخۆشە کاتێک هاندەرانی یانەکە بەو جۆش و خرۆشەوە لەنێو یاریگە دەبینێت.