پایسکلسواریی یانەی کۆیە لە ناو راهێنانێکی چڕدایە
تیپی پایسکلسواریی یانەی کۆیە، کە لە ساڵانی رابردوو ئاستێکی بەرزیی لە پاڵەوانیەتی عێراقدا پیشانداوە، ماوەی بیست رۆژە لە ناو راهێنانێکی چڕدایە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی عێراق و هەوڵی بردنەوەی نازناوەکە دەدات.
کۆکردنەوەی یاریزانە بە ئەزموونەکانی و راهێنانێکی چڕی یانەی کۆیە نمایشی رکابەریی کردنیانە لەسەر نازناوی پاڵەوانیەتی پایسکلسواریی عێراق.
ماوەی دە ساڵە ئەم تیپە دامەزراوە و لەسەر ئاستی کوردستان بەردەوام لە پلەکانی یەکەم و دووەمە، لەسەر ئاستی عێراقیش بەردەوامە لە بردنەوەی جامەکان، هەر بۆیە ماوەی بیست رۆژە تیپەکە لە راهێنان دەکات بۆ قارەمانیەتی عێراق کە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو لە شاری هەولێر دەست پێ بکات.
پایسکلسوارانی کۆیە لەگەڵ ئەوەی مووچە و هاوکارییان بەهێز نییە، بەڵام ورەیان بەرزە بۆ بڕینی تیپەکانی رکابەرییان.
لایەنێکی دیکەی بەهێزی تیپەکە گرێبەست کردنە لەگەڵ دوو یاریزانی بە ئەزموون کە بریتین لە عەلی تەحسین، مورتەزا تەحسین.
بەردەوام پایسکلسوارانی کوردستان کۆنتڕۆڵی کێبرکێکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبیان کردووە، سێ بەشی پێگەکانی هەڵبژاردەی عێراقیان بۆ خۆیان وەرگرتووە.