زانکۆى هەڵەبجە فیستیڤاڵى ساڵانەى یاریگاى گۆڕەپان و مەیدان ئەنجام دەدات
رووداو -ههڵهبجه
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٦/٥/٩ زانکۆى هەڵەبجە لە درێژەى کار و چالاکیە وەرزشیەکانیدا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى فیستیڤاڵى یەکەمى ساڵانەى گۆڕەپان و مەیدان بۆ کچان و کوڕانى زانکۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى هەڵەبجە.
فیستیڤاڵهكه بە بەشدارى (٧) تیم لە هەردوو بەشى پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و بەشى پەروەردەى وەرزش دهبێت کاژمێر (١٠)ـی بەیانى دەست پێدەکات و بۆ ماوەى یهك ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەند چالاکیەکی جۆراوجۆرى تێدا ئەنجام دەدرێت.
به پێِى بڵاوكراوهى رێكخهرانى فیستیڤاڵ، ئەم چالاکیە بە مەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆى هەڵەبجەیە لە ڕووى وەرزشیەوە بە تایبەت گۆڕەپان و مەیدان .