یاریگای ستاد دی فرانس یەکێکە لە یاریگا بەناوبانگەکانی فەرەنسا
یاریگای ستاد دی فرانس یەکێکە لە یاریگا بەناوبانگەکانی فەرەنسا، ئەو یاریگایە یاری دەستپێک و کۆتایی یۆرۆی تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەو یاریگایە چەندین یاری مێژوویی تێدا ئەنجامدەراوە.
ستاد دێ فرانس، ئەو یاریگەی کە لە یۆرۆی ئەمساڵدا زۆرترین جار ناویمان گوێ لێدەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئەم یاریگەیە یاری کردنەوە و کۆتایی یۆرۆ لە خۆدەگرێ.
یاریگەی ستاد دێ فرانس کە دەکەوێتە ناوچەی سان دۆنێ لە پاریسی پایتەخت، لە ساڵی 1998 تایبەت بە یارییەکانی جامی جیهانی کرایەوە و تایبەت مەندی ئەم یاریگەیە ئەوەیە کە لە سەرجەم پالەوانیەتییە مەزنەکانی سەر خاکی فەرەنسا یاری کردنەوە و کۆتایی تێدا ئەنجامدەدرێ و زۆربەی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە ئامێز دەگرێ.
ستاد دێ فرانس گەورەترین یاریگەی وڵاتی فەرەنسایە کە ژمارەی کورسییەکانی 81 هەزار و 338 دانەیە و زۆربەی کاتیش ئەم یاریگەیە یاری رەگبی لەسەر ئەنجامدەدرێ.
ئەمساڵ ئەم یاریگەیە حەوت یاری پاڵەوانیەتی یۆرۆ لە ئامێز دەگرێ، یاری یەکەم لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و رۆمانیادا دەبێ و یاری کۆتاییش لە رۆژی 10ی مانگی حەوت هەر لەسەر ئەم یاریگەیە.
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە زۆربەی هەرە زۆری پاڵاوتنەکان و یارییەکانی پاڵەوانیەتییە مەزنەکان کە لەسەر ئەم یاریگەیە یایر کردبێت، بردوویەتییەوە.
درووستکردنی یاریگەی ستاد دێ فرانس نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆی تێچووە کە بۆ درووستکردنی یاریگەیەکی سەردەمییانەی تۆپی پێ نرخێکی گونجاوە.