بەرازیل بۆ پێرو ئامادەیە

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئامادەکارییەکانی بۆ فایناڵی کۆپا ئەمریکا بەردەوامە.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاژێر 22:00 لە یاریگای ماراکانا لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا هەڵبژاردەی بەرازیلی میوانداری کۆپا ئەمریکا بەرامبەر هەڵبژاردەی پێرو یاریدەکات.

لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرازیل لە ئەرجەنتین و پێروش لە چیلی بردبووەوە کە هەردوو هەڵبژاردە یەکێک بوون لە پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی نازناوەکە.

پێش دەستپێکردنی یارییەکەش هەڵبژاردەی بەرازیل هەواڵێکی ناخۆشی بەدەستگەیشت بە پێکانی ویلیان داسێلڤای یاریزانی هەڵبژاردەکە و پزیشکانی هەڵبژاردەکە بە تیتی راهێنەری سامبایان راگەیاندووە، یاریزانەکەی چێڵسی بۆ فایناڵی کۆپا ئەمریکا ئامادەنابێت.