ڤیدیۆ؛ ئەوەی مانچێستەر سیتی پێی نەکرا، تیاگۆ سیلڤا و فلومینێنسی کردیان

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی فلومینێنسی بەرازیلی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و بەبردنەوەی لە یانەی هیلالی سعودی خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان.
 
لە خولەکی 40 مارتینێلی بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانە بەرازیلییەکە تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی فلومینێنسی کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 50 مارکۆس لیۆناردۆ، ئەنجامەکەی بۆ هیلال یەکسانکردەوە و چوارەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 70 هێرکولیس گۆڵی دووەمی بۆ فلومینێنسی تۆمارکرد، یانە بەرازیلییەکە یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان.
 
لە قۆناخی داهاتوودا، رۆژی سێشەممە فلومینێنسی بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات و تیاگۆ سیلڤای ئەستێرە و کاپتنی یانە بەرازیلییەکە رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.
 
کرانە دەرەوەی هیلال لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکاندا لەکاتێکدایە، یانەکە لە قۆناخی رابردوودا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا، بەڵام ئەوەی مان سیتی نەیتوانی بیکات، فلومینێنسی بە سەرکردایەتیی تیاگۆ سیلڤا کردی.