گاتوزۆ یانەیەکی فەرەنسی رەتدەکاتەوە
رووداو-هەولێر
جێنارۆ گاتوزۆی راهێنەری پێشووی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رەتیکردەوە ببێتە راهێنەری یانەی نانتی فەرەنسی.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی لیکپی فەرەنسی، یانەی نانت داوا لە گاتوزۆ کردووە ببێتە راهێنەری یانەکەی بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە فەرەنسییەکە وەربگرێت.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە 41 ساڵییەکە بەهۆی پشوودانەوە یانەی ناتی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی" دەمەوێت ئەم ماوەیە دووربم لە تۆپی پێ و دەمەوێت پشووبدەم بۆیە ئێستا هەر گرێبەستێکم بۆ بێت من رەتیدەکەمەوە".
جێنارۆ گاتوزۆ وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کرد، لە کۆتایی وەرزیشدا دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی میلان کێشایەوە.