یایا تۆرێ ماڵئاوایى له مانچێسته‌ر سیتى ده‌كات
رووداو -سلێمانى
یایا تۆرێ، یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كۆتدیڤوارو یانه‌ى مانچێسته‌ر سیتى له زستانى ئه‌مساڵ ماڵئاوایى له ریزه‌كانى ستیزن ده‌كات .
دیمتری سولیك، بریكارى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه كۆتدیڤواریه ئاشكرایكردووه، یایا له كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى زستانه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزان ریزه‌كانى مانسێتى چۆڵ ده‌كات .
دیمترى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، یایا له مانچێسته‌ر بێزاره‌و چه‌ندین گرێبه‌ستى له یانه‌كانى ئه‌وروپاو ئهمهریكاو چینه‌وه بۆ هاتووه .