هالاند دەیەوێت مانچێستەر سیتی زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیک بکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی چاوی لە هەڵکشانی زیاترە بەرەو پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی پرێمەرلیگ، سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولەکەدا، کاژێر 18:30 مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی و خۆی بەرامبەر یانەی برێنتفۆرد یاری دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
سیتی لە چامپیۆنزلیگدا لە دوایین ساتەکاندا لەگەڵ مۆناکۆ یەکسانبوو و دوو خاڵی لەدەستدا، بۆیە نایەوێت لە پرێمەرلیگیشیدا خاڵی زیاتر لەدەستبدات.
 
ئێرلینگ گۆڵکاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە و هەشت گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمڕۆ دەیەوێت سەرکردایەتی بردنەوەیەکی دیکەی ستیزنز بکات.
 
بۆ یارییەکە عومەر مەرمووش و رەیان شێرکی گەڕاونەتەوە نێو مەشقەکانی یانەکە، بەڵام دیارنییە گواردیۆلا یارییان پێدەکات یان نا.
 
مانچێستەر سیتی لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ، برێنتفۆرد لە 6 یارییدا بە دوو بردنەوە، یەکسانبوونێک و سێ دۆڕان بە 7 خاڵ لە پلەی چواردەیەمە.