كارڤاخال: لۆپیتیگێ له زیدان باشتر بوو
رووداو – هه‌ولێر
دانی كارڤاخاڵ به‌رگریكاری ریال مه‌درید دووپاتیكرده‌وه جۆلین لۆپیتیگێی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی، باشترین راهێنه‌ره، كه كاری له‌گه‌ڵ كردووه له‌وه‌ته‌ی یاریی ده‌كات.
دانی كارڤاخاڵ له لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا tve، گوتی: "سه‌باره‌ت به من، لۆپیتیگێ باشترین راهێنه‌ره، كه كارم له‌گه‌ڵ كردبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو.
لۆپیتیگێ دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دوای دۆڕانی ریال مه‌درید له یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به 1-5 گۆڵ، له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا 4 مانگ و نیو بوو له وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌كه.
كارڤاخاڵ گوتی: "ئه‌و شێوازه‌ی كه لۆپیتیگێ كاری پێده‌كرد و به‌هۆیه‌وه تیپه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا، ئه‌و كارانه بوون، كه به دڵم بوون، ئه‌و قسانه‌م پێش هاتنی بۆ ریال مه‌دریدیش گوتووه و ئێستاش هه‌مان بۆچوونم هه‌یه".
كارڤاخاڵ له لێدوانه‌كانیدا باسی زیدانی راهێنه‌ری پێشووتری ریال مه‌دریدی نه‌كرد، هه‌رچه‌نده زیزۆ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، به تایبه‌تی بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ، كه كارڤاخالیش یه‌كێك بوو له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی.